فیدباکى هەندێک لەو کەسانەى پێشتر بەشداریان کردووە
Govar Mahmood
کۆرسى ( بەئاسانى ژیانکردن)م تەواو کردووە
هیچ كات پێم وانەبوو شتێك هەبێ بەو ڕادەیە بتوانێ شێوازی ژیان و بیركردنەوەو هەستەكانمان بۆ ڕاست بكاتەوە تا ئەو كاتەی ئاشنا بووم بە مامۆستا ئاسۆ و ڕاهێنانەكانی، دوای خوێندنی چەند وانەیەك و ئەنجام دانی چەند ڕاهێنانێك بەتەواوی هەستم بە كاریگەریان دەكرد لەسەر بیركردنەوەكانم و هەستەكانم، تێگەیشتم ژیان چەند ئاسانە كە ئێمە بە شێوازە ڕاستەكە بژین، ئێستا تێگەیشتووم ژیان چیە و دەبێ چۆن بژین تێگەیشتووم خۆمان بڕیاردەری هەڵبژاردنی خۆشبەختی و خەمەكانین
ڕاهێنانى خۆرهەڵاتنم وەرگرتووە
تارا
چەندین جار بەشداریم کردووە لە کۆرسەکانی مامۆستا ئاسۆ لە هەر جارێک بەشداربووندا زیاتر بەرچاوڕوونتر بووم، هیچکات نەبووە بەشداربوبێتم و سوودم لێنەبینیبێت، وە ڕاهێنانی خۆرهەڵاتن زۆر شتی لە منا گۆڕی بۆ نموونە بەدرێژایی ڕۆژەکە پێم وابوو بڕیارەکانی ژیانی خۆم چ ڕابردوو چ ئێستا چ داهاتوو لە دەستی خۆما نییە و بەدەستی چواردەورەکەمە، ئەمە زۆر ئازاری ئەیام بەڵام دوای ئەم ڕاهێنانە ئەو هەستەم نەماوە و ئەو بیرکردنەوە کوشندەیە لە ژیانم نەماوە، وە ئەگەر کەسێک گلەیی لێبکردمایە هەوڵم ئەیا ڕازیبکەم لە خۆم وە بە گلەییەکەی زۆر دڵگران ئەبووم تا ڕادەی گریان! بەڵام ئێستا بەلامەوە گرنگ نییە کێ گلەیی ئەکا یان نا چونکە پێموایە تەنها لە بیرکردنەوەی خۆم بەرپرسم نەک ئەوانی تر!
وە ئەم ڕاهێنانی خۆرهەڵاتنە و حەوت ڕۆژەکەش وای لێکردم کە خولیای خۆم بدۆزمەوە و کاتی بۆ تەرخان بکەم. وە پێش ڕاهێنانەکە کە ئەمەیان لە هەمووی گرنگترە باسیبکەم ئەگەر دوانزە سەعاتیش بخەوتمایە وەکو ئەوە وابوو پێنج دەقەش نەخەوتبێتم، بەردەوام سەرم ئازاری هەبوو بەردەوام بێتاقەتی، وە بەردەوام ئەترسام پێش خەوتن کە ئایا بەسەلامەتی ئەمێنم تا خەبەرم ئەبێتەوە؟! ئایا ئەم هەموو ئازارە ئەهێڵێت دووبارە هەستمەوە؟! الحمدللە دوای ڕاهێنانی خۆرهەڵاتن زۆر بەباشی ئەنووم هیچ یەک لەم ئازارانە نەماون، وە بەردەوامیش ئەبم لەم ڕاهێنانە، سوودی ئەم ڕاهێنانە زۆر بووە کە بە باسکردن تەواو نابێت، کە گۆڕانکاریەکان هەم خۆت هەستی پێئەکەیت و هەم چواردەورەکەشت
Shorsh Jalil
کۆرسى ( بەئاسانى ژیانکردن)م تەواو کردووە
-ئەوەی لەم کۆرسەیا فێر بووم تەزوویەک بوو ،لەسەرمەوە تاوەکونوکی پەنجەم بەئاگای ھێنامەوە ،ڕۆحی بەئاگاھێنامەوە ،ئەم کۆرسە فێری کردم ئەگەر بتەوێ بفڕی بۆ ئاسمان پێویستت بە فرۆکەنابێت!!تەنھا شۆڕبەرەوە بۆ ناوخۆت لەوێوە ئەوەی پێی نەگەشتووی ئەوەی بەدەستت نەھێناوە ،ئەوەی بەدوای ڕائەکەی شەوڕۆژو دوور نیە ھەرلەناوخۆتدایە، ئای لە بێ ئاگایی ئێمە ئەوەی ئەمانەوێ پێی بگەین دوور نیە ،لەناوخۆتایە ، ئەم کۆرسە فێری کردین ئەتەوێ بگەی بەجیھانی باڵا !!؟؟ئەتەوێ سەفەری کەون بکەی ؟؟؟لەدەرەوە بۆ مەگەڕێ لەناوخۆتایە ودوورنیە !! ـلێرەوە حەقی خۆیەتی زۆۆر زۆۆر سوپاسی مامۆستا ئاسۆی ئازیزو بەتواناو دڵسۆز بکەم ـزۆر شتی فێر کردین خۆنەویستانە ئەو ماوەیە بەراستی ماندوو بوو لەگەلمان یاخوا تەمەن درێژوولەشساغ و ھەردەم ئاسوودەبێتپێش بینی گۆرانکاری تەواو لە خۆم ئەکە وەبەجێ بەجێکردنی ڕێنمایی و راھینانەکانی مامۆستا ئاسۆ پێشکەوتنی زۆر بەدەست ئەھێنم لەژیانم0000000000000000000000000000000000000000000
ڕەند
کۆرسى ( مێدیتەیشنى ٥ ڕۆژى)م تەواو کردووە
هیچ كات پێم وانەبوو شتێك هەبێ بەو ڕادەیە بتوانێ شێوازی ژیان و بیركردنەوەو هەستەكانمان بۆ ڕاست بكاتەوە تا ئەو كاتەی ئاشنا بووم بە مامۆستا ئاسۆ و ڕاهێنانەكانی، دوای خوێندنی چەند وانەیەك و ئەنجام دانی چەند ڕاهێنانێك بەتەواوی هەستم بە كاریگەریان دەكرد لەسەر بیركردنەوەكانم و هەستەكانم، تێگەیشتم ژیان چەند ئاسانە كە ئێمە بە شێوازە ڕاستەكە بژین، ئێستا تێگەیشتووم ژیان چیە و دەبێ چۆن بژین تێگەیشتووم خۆمان بڕیاردەری هەڵبژاردنی خۆشبەختی و خەمەكانین
Sara Shahab
Completed Effortless Living course
I was looking for gravel 🪨 & I found Diamond 💎 What ever i say , i can’t Portray every thing i feel in my heart, I am Thrilled with no reason . My mind is calm and i sleep less than Usual , The Course tells you about the realities That most of us don’t know about them If you follow them you will never Lose your path again.
Mhamad Ahmad
Completed Effortless Living course
I feel so energetic. My sleep decreased. I am more aware. I am thankful to your teaching.
کۆرسى ( مێدیتەیشنى ٥ ڕۆژى)م تەواو کردووە

Kaihan Aziz
Completed Effortless Living course
The course was great and effective in way that make you decide to change the approach of your life, personally I’v got a lot of benefits from it. I didn’t have a big or notable problem throughout my life but I noticed that I can not manage my feelings and thinking... etc I thought that my happiness is rely on others while it’s all up to me. Finally, I recommend each and everyone to participate and take that course just to know yourself better than now.
تاڤگە
کۆرسى ( بەئاسانى ژیانکردن)م تەواو کردووە
زؤر به سود بوو
فيربووم كه چؤن ناخم هاوسه نگ بكه م له ماوه ى ئه م پينج رؤژه دا كه مترين نارحه تى و هه ست كردن به بيزاريم هه بووه توانيم هه سته كانى رق و ترس له ناخم دووربخه مه وه .هيوادارم هه موو كه س به شداربيت به راستى بؤ ئه مرؤى هه مومان ئه م جؤره كؤرسانه زؤر زه رورن چونكه هه موو ده رونمان هيلاكه بيركردنه وه مان نازانين چؤن به كاربهينين بؤ ئاسوده يى خؤمان
شانیا کامیل
کۆرسى ( بەئاسانى ژیانکردن)م تەواو کردووە
ھەمیشە پێم وابوە ئەو شتانەی لە ناو منان سروشتین و بە دەستخۆم نین و ناتوانم کۆنترۆلیان بکەم. بەلام لەم کۆرسەدا بەو پەری قەناعەتەوە لەوە تێگەشتم کە ئەم شتانە ھەموی پێچەوانەن ھەموو شتێ ھۆکارەکەی خۆمانین تەنھا چارەسەر بۆ روبەروبونەی ئەو بارودۆخانەی توشمان ئەبن و بتوانین بە سەریانە زال بین تەنھا بە ئیشکردن لەسەر خۆمان ئەبێ بە بەژداریکردنم لەم کۆرسەدا ھەست بەوە ئەکەم بە رادەیەکی زۆر لە ھەستە ناخۆش و خراپەکان دوور کەوتومەتەوە دلنیام ئەگەر بەردەوامیش ئیش لەسەر خۆم بکەم و بەردەوام بم باشتریش ئەبم زۆر پیویستە تاک بە تاکی خەلک لەم دۆخە وریا بکرینەوە بۆ باش بونی خۆیان سەرەتا دواتر ژیانیان

سەوسەن
کۆرسى ( بەئاسانى ژیانکردن)م تەواو کردووە
زؤر باش بوو
کەمکردنەوەی بیرکردنەوەو ستریس کەم بونەوەی سەر ئیشە کە زور بە توندی ئەمگرت،کەمکرنەوەی خەو کەپیشتر بە دریژایی ڕوژ ئەخەوتم وە کەمکرنەوەی سەر ئیشەو شقیقە کە هوکاری سەرەکیم بو هاتم بو کورس. بۆکەسێک کە ئەم کۆرسەى وەرنەگرتووە تا زوتر بەشدار بی هیشتا کەمە.





